ئیستانبوڵ ــ AA
یانەی بایرن میونخ لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتیی جامی جیھانیی یانەکان بۆ تۆپی پێ کە لە قەتەر بەڕێوەدەچوو (١ ـ ٠) لە یانەی تیگریس ئۆنالی مەکسیکی بردەوە و بۆ دووەم جار لە مێژوویی خۆیدا جامەکەی بەرزکردەوە.
لە یاریی کۆتایی جامی جیھانیی یانەکان بۆ تۆپی پێ، یانەی بایرن میونخ و یانەی تیگریس ئۆنالی مەکسیکی رووبەڕِووی یەکتر بوونە و یارییەکەیش بە ئەنجامی (١ـ٠) لە بەرژەوەندی یانەی بایرن میونخ کۆتایی ھات.
تاکە گۆڵەکەی بایرن میونخ لە خولەکەی ٥٩ لە گێمی دووەمی یارییەکەدا لە لایەن یاریزان، رۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی-ەوە لە یانەی تیگریس ئۆنالی مەکسیکی تۆمارکرا.
بایرن میونخ ئەمە بۆ دووەمجارە لە مێژوویی خۆیدا دەبێتە پاڵەوانی جامیی جیھانیی یانەکات.