Doğa Kırmızıoğlu
30 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
لە یەکەم یارییەکانی نیوەی کۆتایی لیگی ئەورووپا یوفا-دا، یانەی ڤیاریال میوانداری یانەی ئارسێنال-ی کرد و یاریەکەی ٢-١ لێبردەوە، هەروەها یانەی مانچێستەر یونایتد میوانداری یانەی رۆما-ی کرد و، بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
یەکەم یارییەکانی نیوەی کۆتایی کە دووەم گرنگترین یارییەکانی ئاستی یانەکانی تۆپی پێی ئەورووپایە، تەواوبوون.
نوێنەری ئیسپانیا ڤیاریال، لە یاریگای لا سیرامیکا میوانداری یانەی ئەرسێناڵ-ی بەریتانی کرد.
یارییەکە کە بەخێرای گەرموگوڕی بەخۆوەبینی، تیایدا یانەی میوان لە خولەکی پێنجدا لە رێگەی مانو تریگویرۆس و خولەکی ٢٩دا لە رێگەی راوڵ ئەلنیۆل-ەوە دوو گۆڵی تۆمار کرد و، نیوەی یەکەمی یاریەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یاریەکەدا یانەی ئارسێنال لە رێگەی نیکۆلاس پیپی-ەوە لە خولەکی ٧٣دا گۆڵێکی تۆمار کرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بۆ ڤیاریال و گۆڵێک بۆ ئارسێنال کۆتایی هات.
لە یاریەکی دیکەی نیوەی کۆتایی خولەکەدا، یانەی بەریتانی، مانچێستەر یونایتد، لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، میوانداری یانەی رۆمای ئیتاڵی کرد.
مانچێستەر یونایتد لە خولەکی نۆدا لە رێگەی برونۆ فێرناندێس-ەوە یەکەم گۆڵی تۆمار کرد، زۆری پێنەچوو رۆما لە خولەکی ١٥دا لە رێگەی لێدانی یەکلاکەرەوەوە لە رێگەی لۆرینزۆ پیلیگرینی و خولەکی ٣٤دا لە رێگەی ئیدن دزیکۆ دوو گۆڵی تۆمار کرد و، نیوەی یەکەمی یاریکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
یانەی مانچێستەر یونایتد لە نیوەی دووەمی یاریکەدا بە گوڕ و تینەوە دەستی بە هێرش کرد و، لە خولەکەکانی ٤٨ و ٦٤ لە رێگەی ئێدینسۆن کاڤانی و، خولەکی ٧١ بە لێدانی یەکلا کەرەوە کە بورنۆ فێرناندێس ئەنجامیدا، لەگەڵ خولەکی ٧٥ لە رێگەی پاوڵ پۆگدا و خولەکی ٨٦ لە رێگەی ماسۆن گرینودەوە پێنج گۆڵی دیکەی تۆمار کرد و، یارییەکە بە شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی مانچێستەر یونایتد کۆتایی هات.