Hüseyin Burak Demirer
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له یارییەکانی جامی دۆستانەی نێودەوڵەتی پاڵەوانانی 2018دا، یانەی ریاڵ مه‌درید بە ئەنجامی 3-1 له یانەی یۆڤانتۆسی برده‌وه و یانەی میلان 1-0 له یانەی بارسێلۆنیای بردەوە.
له‌و خوله‌دا كه ئه‌مساڵ شه‌شه‌مینی رێكده‌خرێت، یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له یاریگای فێدێكسی ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مریكا رووبه‌ڕووی یانه‌ی یۆڤانتۆس ئیتاڵی بووه‌وه.
لە خولەکی 12ی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، دانی کارڤاخاڵ بەهەڵە گۆڵێکی بۆ یانە ئیتالییەکە لە خۆیان کرد، لە خولەکی 39دا یاریزانی ریال مەدرید، گارێس بەیڵ گۆڵی یەکەمی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئەنجامی یارییەکەی یەکسان کردەوە، دواتر لە خولەکه‌كانی 47 و 56دا مارکۆ ئاسێنسیۆ دوو گۆڵی دیكه‌ی بۆ ریال تۆمار كرد به‌مه‌ش ریاڵ مه‌درید بە ئەنجامی 3-1 یاریه‌كه‌ی له یۆڤانتۆس برده‌وه.
له‌و یاریه‌دا كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه یۆڤانتۆس له ریاڵ مه‌دریده‌وه گواستویه‌تیه‌وه بۆ ریزی یاریزانانی یانه‌كه‌ی، یاری نه‌كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یانه‌ی میلانی ئیتاڵی، له یاریگای لیڤی شاری سانتا كلارای ئه‌مریكا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی بووه‌وه.
دوای ئەوەی هەردوو گێمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، له خوله‌كی سێیەمی زیادکراوی یارییەکەدا، یاریزان ئاندی سیلڤادا گۆڵیكی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و، به‌مەش میلان بە ئەنجامی 1-0 یارییه‌كه‌ی لە بارسێلۆنا برده‌وه.