ئیستانبوڵ - AA
لە خولی پلەی یەکی فەڕنسا (Ligue 1)دا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی بە چوار گۆڵ بەرامبەربە دوو گۆڵ سەرکەوتنی بەسەر یانەی ستراسبۆرگ-دا بەدەست هێنا.
لە دووەمین هەفتەی لیگ وەن-دا، یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی ستراسبۆرگ-ی کرد.
گۆڵەکانی پاریس سان جێرمان بەم شێوەیە بوون؛ لە خولەکی سێیەمدا، ماورۆ ئیکاردی گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و لە خولەکی ٢٥دا، کیلیان باپی و لە خولەکی ٢٧دا، خوان دراکسلەر و پابلۆ سارابیا لە خولەکی ٨٦دا، چوارەم گۆڵی تۆمار کرد.
یانەی میوانیش لە خولەکی ٥٣دا لە رێگەی کیڤن گامیرۆ و لە خولەکی ٦٤دا لە رێگەی لودۆفيج ئاجورك گۆڵی تۆمار کرد، هەروەها یاریزانی یانەکە ئەلێکساندەر دژیکو لە خولەکی ٨١دا کارتی سووری وەرگرت.
لەم نێوەندەدا پاریس سان جێرمان پێش یاریەکە لە رێوڕەسمێکدا هەر یەک لە یاریزانانی نوێی یانەکەی ئەشرەف حەکیمی، جۆرجینیۆ ڤایناڵدۆم، جیانلویجی دۆنارووما، سێرخیۆ رامۆس و لیۆنێل مێسی بە هاندەرانی یانەکەی ناساند کە تازە گواستراونەتەوە یانەکە.