ھەولێر ــ AA
یانەی سەد لە یاریی کۆتایی جامی قەتەر بۆ تۆپی پێ (٢ ـ ٠) لە یانەی دەحیل-ی بردەوە و جامەکەی بەرزکردەوە.
لە یاریی کۆتایی جامی قەتەر بۆ تۆپی پێ، یانەی سەد و یانەی دەحیل لە یاریگای عەبدوڵڵا بن خەلیفە رووبەڕووی یەکتر بوونە و یارییەکەیش بە ئەنجامی (٢ـ٠) لە بەرژەوەندی یانەی سەد کۆتایی ھات.
ھەردوو گۆڵەکەی یانەی سەد لە خولەکەکانی نۆ و ٧٧ی یارییەکەدا لە لایەن یاریزان، بەغداد بونەجاح-ەوە لە یانەی دەحیل تۆمارکران.
ھەردوو یانەی سەد و دەحیل لە خولی قەتەر بۆ تۆپی پێ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن بەو پێیەی یانەی سەد لە پێشەنگی خولەکەدایە و یانەی دەحیلیش لە ریزبەندی دووەمدایە.