Mutlu Demirtaştan
17 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2021
ئیستانبوڵ- AA
لە یارییەکانی خولی شازدەهەمینی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی پاریس سان جێرمان رووبەڕووی یانەی بارسێلۆنا بووەوە.
لە خولەکی ٢٧ی یارییەکەدا، یاریزان لیۆنێل مێسی گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد.
دواتر لە خولەکی ٣٢دا، یاریزان ئانخێل دی ماریا گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یانەی پاریس سان جێرمان تۆمار کرد.
لە خولەکی ٦٥دا، نەیمار گۆڵی دووەم و لە خولەکی ٧٠دا، یاریزان مۆیزە کێن گۆڵی سێیەم و لە خولەکی ٨٥دا، یاریزان کیلین ئێمباپە گۆڵی چوارەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی ١-٤ لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات.
لە یارییەکی دیکەی هەمان خولدا، یانەی لایپزیک رووبەڕووی یانەی لیڤەرپوول بووەوە.
لە خولەکی ٥٣ی یارییەکەدا، یاریزان محەمەد سەڵاح گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی لیڤەرپوول تۆمار کرد.
لە خولەکی ٥٨دا، یاریزان سادیۆ مانە گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد.
بەم شێوەیە یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی لیڤەرپوول کۆتایی هات.