Sangar Hamad Azeez
04 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2015
لە هەفتەی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێ یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بردەوە.
یاریەكە كە لە یاریگای ریال مەدرید بەڕێوەچوو تێیدا هەردوو یانە بەترسەوە یارییان دەكرد تا ئەوكاتەی یاریزانی هێلی بەرگری ریال مەدرید ناچۆ لە خولەكی ٣٥دا گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.
یاریەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی هات و یانەی ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی ١٠ خاڵ پێشەنگی گرووپی (ئەی) گرت.