مەدرید - AA
لە کۆتا ١٦ خولی جامی پاشای ئیسپانیادا یانەی ئاتلەتیک بیلبائۆ بە ئەنجامی ٣-٢ سەرکەوت بەسەر یانەی بارسێلۆنادا.
یارییەکە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە دەستیپێکرد و لە خولەکی دوودا یاریزان، ئیلکەر مونیاین گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئاتلەتیک بیلبائۆ، تۆمار کرد.
لە خولەکی ٢٠دا یاریزان، فێران تۆرێس، گۆڵی یەکسان بوونەوەی بۆ یانەی بارسێلۆنا تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
یاریزان، ئینیگۆ مارتینێز لە خولەکی ٨٥دا گۆڵێکی دیکەی بۆ ئاتلەتیک بیلبائۆ، تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی ٩٠+٣دا یاریزان پێدری گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ بارسێلۆنا تۆمار کرد و ئەمەش یارییەکەی درێژتر کردەوە.
دواجار لە خولەکی ١٠٦دا یاریزان، ئیلکەر مونیاین گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی ئاتلەتیک بیلباوۆ، تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٢ کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی ئاتلەتیک بیلباوۆ توانی یانەی بارسێلۆنا بکاتە دەرەوەی رکابەرییەکانی بردنەوەی جامی پاشای ئیسپانیا کە تا ئێستا ٣١ جار بارسێلۆنا ئەو جامەی بردوەتەوە.
لە ئێستاشدا یانەی بارسێلۆنا لە ریزبەندی شەشەمی یانە ئیسپانییەکاندایە و ١٧ خاڵ جیاوازی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگی یانەکان هەیە.