Yunus Kaymaz
19 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە نیوەی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتوس و یانەی ناپۆلی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
بڕیارە رووبەڕووبوونەوەکە لە شاری ناپۆلی و کاتژمێر ١١ی شەو بە کاتی هەولێر بەڕێوەبچێت.
وەرزی رابردوو، هەردوو یانە لە خولی کۆتایی جامی ئیتاڵیا رووبەڕووی یەک بوونەوە و یانەی ناپۆلی بە ئەنجامی ٤-٢ بەسەر رکابەرەکەیدا سەرکەوت و بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.
تا ئێستا یانەی یوڤانتوس هەشت جار و یانەی ناپۆلی دوو جار جامەکەیان بردووەتەوە.