Hüseyin Burak Demirer
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە هەفتەی شەشەمی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدرید، بە شەش گۆڵ بەرامبەربە یەک گۆڵ لە یانەی مایۆرکای بردەوە.
ریال مەدرید، لەڕێگەی گۆڵەکانی ئەسینسیۆ (سێ گۆڵ)، بێنزما (دوو گۆڵ) و ئیسکۆ یەک گۆڵ، سەرکەوتنی بەسەر مایۆرکا تۆمار کرد.
بێنزما دەیەمین یاریزانی مێژووی لا لیگایە کە ٢٠٠ گۆڵی تێپەڕاندووە و دوای هێرشبەری فەڕەنسی ئەلفرێدۆ دی ستیفانۆ (٢١٥)، رائول گۆنزالس (٢٢٨) و کریستیانۆ رۆناڵدۆ (٣١١) بوو بە چوارەم یاریزان کە بە درێسی یانەی ریال مەدریدەوە گەیشتە ٢٠٠ گۆڵ.
ریال مەدرید کە چوار جار لەسەر یەک سەرکەوتنی تۆمار کردووە، بە ١٦ خاڵ پێشەنگایەتی دەکات و مایۆرکا-ش کە هەشت خاڵی بەدەستهێناوە، ریزبەندی دەیەمی لا لیگای گرتووە.