Sangar Hamad Azeez
21 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
لە چوارچێوەی خولی لالیگای ئیسپانیدا یانەی ریال مەدرید لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دا ١٠ گۆڵی لە یانەی رایۆ ڤالیکۆنا کرد.
سەرەتا لە خولەكی 3دا دانێلۆ گۆڵی یەكەمی ریال مەدریدی تۆمار كرد.
تەنیا ٧ خولەک دوای ئەم گۆڵەش یانەی میوان لە خولەكەكانی ١٠ و ١٢ دوو گۆڵیان لە رێگای یاریزانان ئانتۆنیۆ ئامایا و سانچێز رۆیزەوە تۆماركرد و پێشکەوتن.
دوای ئەم دوو گۆڵە یانەی ریال مەدرید بەرووی یانەی میوان تەقیەوە و ٩ گۆلی لەلایەن بی بی سی-یەوە تۆمار کرد.
گۆڵەکانیش چوار گۆڵ لەلایەن گاریس بەیل لە خولەکەکانی ٢٥، ٤٢، ٦١ و ٧٠ سێ گۆل لەلایەن کەریم بنزیمە لە خولەکەکانی ٤٨، ٧٩ و ٩٠ و دوو گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن کرستیانۆ رۆنالدۆوە لە خولەکەکانی ٣٠ و ٥٣ تۆمارکران.
بەم سەركەوتنەش ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی ٣٣ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکە دێت و رایۆڤالیکانۆش بە ١٤ خاڵ لە پلەی ١٧ دێت.
جێگای باسە بەر لە دەست پێ کردنی یاریەکە هاندەرانی ریال مەدرید لە نێو یاریگادا هوتافیان لە دژی بەڕێوبەری جێبەجێکاری یانەکە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەگووتەوە و داوای دەست لە کارکێشانەوەی راهێنەر رافایل بێنێتز-یان دەکرد.