Yusuf Özcan
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2021
پاریس - AA
لە میانی هەفتەی شەشەمی یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فەڕەنسا (Ligue 1) یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی ئۆڵیمپیک لیۆنی کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمارکردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات.
لە خولەکی ٥٤ یارییەکەدا، یاریزان لوکاس پاکێتا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن تۆمار کرد.
لە خولەکی ٦٦دا، یاریزان نایمار گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ پاریس سان جێرمان تۆمار کرد.
لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا و لە خولەکی ٩٠+٣دا، یاریزان ماورۆ ئیکاردی گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی پاریس سان جێرمان کۆتایی هات.
بەم سەرکەوتنەشەوە ئەو یانەیە لە کۆی شەش یاری ئەم وەرزە هەر شەشیانی بردووەتەوە و بە بەرزکردنەوەی خاڵەکانی بۆ ١٨ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی یانەکانی فەڕەنسادایە.
یانەی ئۆڵیمپیک لیۆن-یش هەر لە ریزبەندی نۆیەمدا مایەوە.