Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور (كۆنمێبۆڵ) به‌هۆی لێدوانه‌كانی له دژی كۆپا ئه‌مێریكای ٢٠١٩ و كۆنفیدراسیۆنهكه، سزای ئه‌ستێره‌ی ئه‌رژه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنا، لیۆنێل مێسی به سڕكردنی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییان بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، دا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن كۆنمێبۆڵ-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كراوه به‌هۆی لێدوانه "بێ بنه‌ما و قبووڵنه‌كراوه‌كان"ی مێسی له‌دژی كۆپا ئه‌مێریكای ٢٠١٩ و كۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور، ناوبراو به سێ مانگ دوورخستنه‌وه‌ی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێبژاردنی ٥٠ هه‌زار دۆلار سزادراوه.
له‌دوای دۆڕانیان به هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به ئه‌نجامی ٢-٠ له یاریی نیوه‌ی كۆتایی و بردنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژارده‌ی چیلی به ئه‌نجامی ٢-١ و بوونه خاوه‌نی پله‌ی سێیه‌م پاڵه‌وانێتیی كۆپا ئه‌مێریكای ٢٠١٩، لیۆنێل مێسی به‌شداریی رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی مهداڵیاكانی نه‌كردبوو. له‌دوای ئه‌وه‌ش كه له میانی یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ چیلیدا، كارتی سووری وه‌رگرت، مێسی بۆ یارییه‌ك سزادرا.