ئیستانبوڵ- AA
جۆش و خرۆشی هەفتەی حەوتەمی هەڵاوێرەکانی جامی جیهانی ٢٠٢٢ لە ئەورووپا، بە ١١ رووبەڕووبوونەوە دەستیپێکرد.
وەک ئامادەکارییەک بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ کە لە وڵاتی قەتەڕ بەڕێوەدەچێت، لە کیشوەری ئەورووپا ١١ رووبەڕووبوونەوە لە نێوان گروپەکانی E، G، H و J بەڕێوەچوو.
هەفتەی حەوتەمی هەڵاوێرەکان ئەمڕۆ نۆی تشرینی یەکەم بە ١٤ رووبەڕووبوونەوەی نێوان گروپەکانی A، B، C، D، F، و I کۆتایی دێت.
ئەنجامی ئەو ١١ رووبەڕووبوونەوەیەی ئەنجامدراون بەم شێوەیە بوون:
- گرووپی E:
چیک- وێڵز: ٢-٢
ئەستۆنیا- بێلاڕووس: ٢-٠
- گرووپی G:
جەبەلتاریق- قەرەداغ: ٠-٣
لاتیڤیا- هۆڵەندا: ٠-١
تورکیا- نەرویج: ١-١
- گرووپی H:
کۆماری قوبڕسی یۆنانی- کرواتیا: ٠-٣
ماڵتا- سلۆڤێنیا: ٠-٤
رووسیا- سلۆڤاکیا: ١-٠
- گرووپی J:
ئەڵمانیا- رۆمانیا: ٢-١
ئایسلەندا- ئەرمینیا: ١-١
لیختەنشتاین- مەکەدۆنیای باکوور: ٠-٤