به‌رلین - AA
یانەی بایەرن میونخ-ی ئەڵمانی رایگەیاند کە پشكنینی چوار یاریزان و راهێنەرێكی بۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه پشكنینی هه‌ریه‌ك له گۆڵپارێز مانوێل نیوێر و یاریزانان کینگسلی کۆمان، کۆرێنتین تۆلیسۆ و عومەر ریچاردس و راهێنه‌ر دینۆ تۆپمۆلەر بۆ په‌تای كۆرۆنا پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان هاتووه باشه و له ماڵه‌كانیاندا كه‌ره‌نتینه كراون.
كاره‌كانی ئاماده‌كاری بۆ نیوه‌ی دووه‌می وه‌رز له یانه‌كه‌دا، وه‌ك پێشتر نییه كه پێشبینی ده‌كرا ئه‌مڕۆ بێت و سبه‌ی سێی كانوونی دووه‌م ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌وه‌یش خرایه‌ڕوو كه له‌و به‌رواره‌دا سه‌رله‌نوێ پشكنینی كۆرۆنا بۆ یاریزانان، تیمی ته‌كنیكی و كارمه‌ندنی یانه‌كه ده‌كرێته‌وه.