Mutlu Demirtaştan
01 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
ئیستانبوڵ - AA
رالی داکار، یەکێکە لە مەترسیدارترین و پڕسەرکێشی ترین کێبڕکێکانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا کە تیایدا ئۆتۆمبێلەکان بە شوێنی سەختدا سەردەکەون کە گونجاو نییە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.
بڕیاریشە سبەی ئەم کێبڕکێ مەترسیدارە لە سعوودیە دەست پێ بکات، ئەمەش جاری سێیەمە سعوودیە میوانداری رالی داکار دەکات.
یەکەم قۆناغی کێبڕکێکە لە شاری حائیل دەست پێ دەکات و بە قۆناغی دوازدەیەم لە ١٤ی کانوونی دووەمدا لە جەددە، کۆتایی دێت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی ١٩٧٩ەوە کە ئەم کێبڕکێیە سەریهەڵداوە هەتا ئێستا ٣١ شۆفێری بەشداربووی کێبڕکێکە بە رووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.