ئیستانبوڵ - AA
ھەفتەی کۆتایی وەرزی ٢٠٢١-٢٢ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، بەو یارییانەی سبەی و چوارشەممە بەڕێوەدەچن تەواودەبێت.
لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا لە چوارچێوەی ھەشت گرووپدا تێکڕا ٣٢ یانە پێشبڕکێ دەکەن بۆ ئەوەی لەنێو ١٦ تیمی کۆتادا، شوێنی خۆیان بکەنەوە.
یانەی بەشیکتاش کە لە گرووپی C و لەم وەرزەدا دوایین یاریی خۆی لە ئەورووپا دەکات، سبەی سێشەممە دەبێتە میوانی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی.
خشتەی یارییەکانی ھەفتەی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا:
سبەی سێشەممە:
٢٠.٤٥ پاریس سان جێرمان (فەڕەنسا) - کلوپ بروج (بەلجیکا)
٢٠.٤٥ لایپزیگ (ئەڵمانیا) - مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا)
٢٣.٠٠ بوروسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانیا) - بەشیکتاش (تورکیا)
٢٣.٠٠ شاختار دۆنتسک (ئۆکرانیا) - شێریف (مۆڵدۆڤا)
٢٣.٠٠ پۆرتۆ (پورتوگال) - ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا)
٢٣.٠٠ میلان (ئیتاڵیا) - لیڤەرپوول (ئینگلتەرا)
٢٣.٠٠ ئاجاکس (ھۆڵەندا) - سپۆرتینگ لیسبۆن (پورتوگال)
٢٣.٠٠ ریال مەدرید (ئیسپانیا) - ئینتەر (ئیتاڵیا)
چوارشەممە، هەشتی کانوونی یەکەم:
٢٠.٤٥ یوڤێنتوس (ئیتاڵیا) - مالمو (سوید)
٢٠.٤٥ زینیت (رووسیا) - چێڵسی (ئینگلتەرا)
٢٣.٠٠ مانچستەر یونایتد (ئینگلتەرا) - یۆنگ بۆیز (سویسرا)
٢٣.٠٠ سالزبۆرگ (نەمسا) - سێڤیلیا (ئیسپانیا)
٢٣.٠٠ بەنفیکا (پورتوگال) - دینامۆ کیێڤ (ئۆکرانیا)
٢٣.٠٠ بارسێلۆنا (ئیسپانیا) - بایەرن میونخ (ئەڵمانیا)
٢٣.٠٠ ئەتڵەنتا (ئیتاڵیا) - ڤیاریال (ئیسپانیا)
٢٣.٠٠ وۆڵفسبێرگ (ئەڵمانیا) - لیل (فەڕەنسا)