ئیستانبوڵ - AA
سبەی یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا (UEFA Champions League)، دەست پێ دەکات.
یەکەم یاریی چارەکی کۆتایی خولەکە لەسەر ئاستی یانەکان، سبەی و رۆژی چوار شەممە شەشی نیسان ئەنجام دەدرێن.
هەروەها یارییە کۆتایییەکانی خولەکە لە ١٢-١٣ی نیسان بەڕێوەدەچن.
یارییە نیوە کۆتایییەکانی خولەکە لە رۆژانی ٢٦-٢٧ی نیسان و ٣-٤ی ئایار ئەنجام دەدرێن.
بەهۆی دەستوەردانی سەربازیی رووسیا لە ئۆکراینا، یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا کە بڕیار بوو لە شاری سانت پیتەرزبێرگ ئەنجام بدرێت لە یاریگای ستاد دی فرانس لە پاریس-ی پایتەختی فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت.
بەرنامەی یەکەمی یارییەکانی چارەکی کۆتایی کە هەموویان کاتژمێر (٢٢:٠٠) بە کاتی هەولێر دەست پێ دەکەن، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
سبەی سێشەممە:
بەنفیکا (پورتوگال) - لیڤەرپوول(ئینگلتەرا)
مانچستەر سیتی (ئینگلتەرا) - ئەتلەتیکۆ مەدرید (ئیسپانیا)
چوارشەممە، شەشی نیسان:
چێڵسی (ئینگلتەرا) - ریال مەدرید (ئیسپانیا)
ڤیاڕیال (ئیسپانیا) - بایەرن میونیخ (ئەڵمانیا)