مەدرید - AA
لە خولی چوارەمی جامی پاشای ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی دێپۆرتیڤۆ ئالکۆیانۆ بووەوە.
لە خولەکی ٤٥دا یاریزان، ئەدەر میلیتائۆ گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٨١ دا یاریزان، خۆسێ سۆلبێس گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی دێپۆرتیڤۆ ئالکۆیانۆ تۆمار کرد.
لە کاتی زیادکراودا و لە خولەکی ١١٥دا یاریزان، خوان ئانتۆنیۆ کاسانۆڤا ڤیدال، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی دێپۆرتیڤۆ ئالکۆیانۆ تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٢ کۆتایی هات.
بەم شێوەیە یانەی ریاڵ مەدرید لە رووبەڕووبوونەوەکانی جامی پاشای ئیسپانیا کرایە دەرەوە.