لەندەن - AA
لە درێژەی رووبەڕووبوونەوەکانی پرێمیەر لیگ-ی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپووڵ میوانداری یانەی بەرنلەی کرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بەبێ تۆمار کردنی هیچ گۆڵێک کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەم و لە خولەکی ٨٣ دا یاریزان، ئاشلەی بارنەس بە پەناڵتی گۆڵێکی بۆ یانەی بەرنلەی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
بەهۆی ئەم شکستەوە یانەی لیڤەرپووڵ دوای ٦٨ یاری بۆ جاری یەکەم لە رووبەڕووبوونەوەکانی پرێمیەر لیگ شکستی هێنا، ئەو یانەیە کۆتا جار لە ساڵی ٢٠١٧دا شکستی هێناوە.
لە لایەکی دیکەشەوە یانەی بەرنلەی بۆ یەکەمجار توانی لە یانەی لیڤەرپووڵ بباتەوە.
بەم ئەنجامەش لیڤەرپووڵ لە ٣٤ خاڵدا مایەوە و یانەی برنلەی بۆ ١٩ خاڵ سەرکەوت.