Yusuf Özcan
31 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2021
پاریس - AA
لە هەفتەی ١٢مینی پاڵەوانێتی تۆپی پێی فەڕەنسا (Ligue 1) یانەی پاریس سانت جێرمان بە ئەنجامی ٢-١ سەرکەوت بەسەر یانەی لیلدا.
پاریس سانت جێرمان کە لە ریزبەندی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدایە میوانداری یانەی لیلی کرد.
لە خولەکی ٣١ی یارییەکەدا یاریزان جۆناسان دەیڤید گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی میوان تۆمار کرد و نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتاییهات.
لە نیوەی دووەمی یارییەکە و لە خولەکی ٧٤دا یاریزان مارکینیۆس گۆڵی یەکسانبوونەوەی بۆ یانەی پاریس سانت جێرمان تۆمار کرد، لە کۆتایی یارییەکە و لە خولەکی ٨٨دا یاریزان ئەنخیل دی ماریا گۆڵی دووەمی بۆ هەمان یانە تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتاییهات.
بەم ئەنجامەش یانەی پاریس سانت جێرمان ژمارەی خااڵەکانی بۆ ٣١ خاڵ بەرزکردەوە و یانەی لیل لە ١٥ خاڵدا مایەوە.