Sangar Hamad Azeez
07 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 10 کانوونی دووەم 2016
لە میانەی گوتارێکی لە کۆنگرەی ساڵانەی گەردون ناسانی ئەمریکا کە لە شاری کیسیمی سەر بە ویلایەتی فلۆریدا بەڕێوە چوو، زانا روباب خان ئەندام لە دامەزراوەی ناسا رایگەیاند: "چەند ئەستێرەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ١٠ ساڵ خێرای تیشکی رووناکی لە زەویەوە دوورە و لە لە ئەستێرە دووانەکەی کارینا دەچن".
ناوبراو گوتی: "لە رێگەی بەکارهێنانی تەلەسکۆپی جۆری "Hubble و Spitzer" توانیومان ئەو ئەستێرانە بدۆزینەوە".
گەردونناس روباب خان گوتی: "ئەو ئەستێرانە ٥ ملیۆن جار زیاتر لە خۆر درەوشاوەترن و نزیکەی ٩٠ جاریش لە هەسارەی کارینا گەورەترن".
ئەو زانایە وای بۆ دەچێت کەو ئەو ئەستێرانە لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە بۆشای ئاسمان لە ساڵانی ١٨٤٠کان دروست بووبێت.