Zana Natık Kerem
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2019
واشنتۆن ـ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "مانگ بەشێکە لە مەریخ".
دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیوویەتی: "وێرای ئەو ھەموو پارەیەی کە خەرجی دەکەین، پێویستە ناسا باس لە ناردنی تیمی پسپۆر بۆسەر مانگ نەکات، چونکە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر ئەو کارەمان ئەنجامداوە".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەروەھا نووسیوویەتی: "گرنگە ناسا لە پاڵ سێکتەرەکانی بەرگری و زانستی بیر لەو کارە گەورانە بکاتەوە کە ئەنجامیان دەدەین لەنێویاندا ھەسارەی مەریخ کە مانگ بەشێکە لەو ھەسارەیە".
ئەو تویتەی دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئاستی میدیایی کاردانەوەی لێکەوتەوە.
لەمبارەیەوە رۆژنامەی "The Guardian"ی بریتانی لەبارەی تویتەکەی دۆناڵد ترەمپ بڵاویکردووەتەوە کە ھێشتا ناسا وەڵامی ئەوەی نەداوەتەوە لەوەی ئایا مانگ بەشێکە لە مەریخ یان نا.
لە مانگی ئاداری رابردوو ناسا رایگەیاندبوو کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا، تیمێکی پسپۆر رەوانەی سەر مانگ دەکات.