Fatma Esma Arslan
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
داكار – AA
یه‌كێتیی ئه‌ستێره‌ناسیی نێوده‌وڵه‌تی، ناوی زانای سێنیگالی، مارام كایر-ی له هه‌سارۆكه‌یه‌ك نا.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانیکردن له ئه‌ستێره‌ناسیی سێنیگال هه‌واڵه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوكرده‌وه.
مارام كایر كه هاوكات سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیایه‌كی بواری پیشه‌سازی بۆشاییی ئاسمانیشه به‌ناوی AfricaSpace، نووسیوویه‌تی: "ئه‌م شانازییه جگه له من بۆ ته‌واوی سێنیگالیشه. نه‌وه‌كان چ كاتێك كار له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سارۆكه‌یه بكه‌ن، سێنیگال-یان به بیردا ده‌بێت. ئه‌مه‌یش گرنگترین شته".
یه‌كێتیی ئه‌ستێره‌ناسیی نێوده‌وڵه‌تی له ئه‌نجامی هه‌وڵ و تێكۆشانی مارام كایر له بواری ئه‌ستێره‌ناسی و بۆشاییی ئاسماندا له سێنیگال، بڕیاری دا ناو له هه‌سارۆكه‌ی "(35462) 1998 DW23" بنێت "مارامكایر".
به‌م جۆره مارام كایر-ی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، بوو به یه‌كه‌م سێنیگالی كه ناوی له هه‌سارۆكه‌یه‌ك بنرێت.
"مارامكایر" یه‌كێكه له هەسارۆکەکانی پشتێنه‌ی ههسارۆكهکان و ریزبەندییەکەی ٣٥٤٦٢ە و له‌نێوان هه‌ردوو هه‌ساره‌ی مه‌ریخ و موشته‌ریدا، به ده‌وری خۆردا ده‌سووڕێته‌وه و له ١٩٩٨دا لەلایەن OCA-DLR Asteroid Survey دۆزراوه‌ته‌وه.