Kasım İleri
01 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2021
واشنتۆن - AA
وه‌زیری پێشووتری ئه‌مریكا، دۆناڵد رامسفێڵد كه له داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراقدا رۆڵی گرنگی گێڕا، له ته‌مه‌نی ٨٨ ساڵیدا كۆچی دواییكرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌یه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه دۆناڵد رامسفێڵد له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ویلایه‌تی نیومێكسیكۆ كۆچی دواییكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "مێژوو بە ٦٠ ساڵ سەرکەوتنەکانی لە خزمەتی گشتیدا، یادی دەکاتەوە، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه به باشترین شێوه ئه‌ویان ده‌ناسی و گۆڕانکاریی لە ژیانیاندا پێکهێنابوو، ئەویان بە هۆی خۆشەویستی بێ وێنەی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی، جۆیس و خێزانه‌كه‌ی و هاوڕێكانی و دەروەستی بە وڵاتەکەی دەناسییەوە".
رامسفێڵد له‌نێوان ساڵانی ١٩٧٥-١٩٧٧دا له سه‌رده‌می سه‌رۆك جێراڵد فۆرد، وه‌زیری به‌رگریی بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی كۆنگرێس و نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی وڵاته‌كه‌ی له ناتۆ بووه و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی جۆرج ده‌بڵیو بووش-دا له نێوان ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٦ وه‌زیری به‌رگریی بووه.
له‌دوای هێرشه‌كانی ١١ی سێپته‌مبه‌ر، رامسفێڵد وه‌زیری به‌رگریی بوو، هه‌ر بۆیه له داگیركردنی ئه‌فغانستان و عێراقدا رۆڵی ئێجگار گرنگی گێڕا.