Gökhan Kavak
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئەبوجا - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ له كیشوه‌ری ئه‌فریقا، حه‌وت ملیۆن و ٤٨٢ هه‌زار کەسی تێپه‌ڕاند.
بەپێی ماڵپەڕى "Worldometer" كه پشت به ئامارە نوێیەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له‌سه‌رتاسه‌ری كیشوه‌ره‌كه‌دا، ژماره‌ی تووشبووان بەرزبووەتەوە بۆ حه‌وت ملیۆن و ٤٨٢ هه‌زار و ٢٨، هه‌روه‌ها ١٨٧ هه‌زار و ٦٨٧ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
شه‌ش ملیۆن و ٥٨٢ هه‌زار و ٧١٠ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
زۆرترین حاڵه‌تەکانی تووشبوون له كیشوهرهکە له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، مه‌غریب، تونس، میسر و ئه‌سیوپیا تۆماركراون.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی گیانله‌ده‌ستدانیش له كۆماری باشووری ئه‌فریقا، میسر و تونس تۆمار كراون.
به‌پێی داتاكانی بنكه‌ی رێگه‌گرتن و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌فریقا، تاكو ئێستا زیاتر له ١٢٣ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ئه‌م كیشوه‌ره. ٨٦ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.