Hemın Othman Mohammed,Ramal Abdullah Mahmood
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2017
پرۆژه‌ی به‌رفراوانی ئاژانسی ئانادۆڵو، كه به به‌شداری زیادتر له 50 په‌یامنێر له 11 وڵاتی جیهانه‌وه له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌فریقادا به‌ڕێوه‌چوو، سبه‌ینێ ده‌كه‌وێته به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا نزیكه‌ی 150 هه‌واڵ سه‌باره‌ت به كیشوه‌ری ئه‌فریقا ئاماده‌كرا، هه‌زاران وێنه گیرا.
پرۆژه‌كه له رێگه‌ی هه‌واڵ له‌باره‌ی ناساندنی وڵاتانی ئه‌فریقا، ئینفۆگرافی و دیمه‌نی ڤیدیۆییه‌وه پشتگیری كرا.
ئه‌فریقا كه یه‌كێكه له‌و كیشوه‌رانه‌ی له جیهاندا زۆرترین هه‌واڵی له‌باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی تێیدا رووده‌ده‌ن، په‌تا، ململانێی سیاسیی، كوده‌تای سه‌ربازیی یان به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاژه‌ڵان بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆری هه‌واڵ.
ئاژانسی ئانادۆڵو كه له رێگه‌ی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌فریقای هه‌وڵده‌دات له جیهاندا ئهفریقایهكی جیاواز نیشانبدات، چیرۆكی پێشهاته جوانه‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره و دیمه‌نه قه‌شه‌نگه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو.
٢١ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە میانی پڕۆژەی گەورەی ئەفریقا چوونەتە ١١ وڵاتی ئەو کیشوەرە. لە میانی پڕۆژەکەدا نزیکەی ٣٠ پەیامنێری لۆکاڵیش ئەرکیان پێ سپێردراوە. نزیکەی ١٥٠ هەواڵ لەسەر ئەفریقا ئامادە کراوە، بە هەزاران وێنەی ئەفریقا گیراوە. هەواڵەکان بوونەتە پشتیوانی ئینفۆگرافیک و گرتەی ڤیدۆیی.
پڕۆژەی گەورەی ئەفریقا ئامانجی ئەوەیە ببێتە یەکێک لە سەرچاوە هەرە گرنگەکانی تورکیا بە رووی ئەفریقادا. رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ناساندنی ئەفریقا بەو خاوەنکارانەی دەیانەوێت لە ئەفریقا پڕۆژەی وەبەرهێنان ئەنجام بدەن.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەشتەکانیدا بۆ وڵاتانی ئەفریقا تیشکی خستووەتە سەر سێ تەوەر کە بریتین لە رابردووی کۆڵۆنیاڵی ئەفریقا، هەژاری ئەفریقا وێڕای سەرچاوەی دەوڵەمەندیش تیایدا و تورکیا چی بۆ ئەفریقا دەکات.
ئاژانسی ئانادۆڵو لە "گەشتیاری ئەفریقا" بووە بناغە بۆ گوتەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان.
ئاژانسی ئانادۆڵو چووبێتە هەر وڵاتێک بێ تەنگوچەڵەمە هەواڵەکانی ئامادە کردووە، و بووەتە بڵندگۆی سەرکردەکانی ئەفریقا بە رووی جیهاندا.
هەمان زمانی بەکارهێناوە هەر لە کرێکارانی کێڵگەی بەهاراتی زانزیبار، جەنگاوەرانی ئازادی ماپوتا، پیرەژنانی ماڵەکانی بەرەکە لە کاپ تاون، سەرۆکی غینیا، وەزیری دەرەوەی رواندا بۆ ئەوەی جیهان دەنگیان ببیستێت.