Muhammet Kurşun
20 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2020
تاران - AA
دوای ئه‌وه‌ی له شاری قوم باکووری ئێران دوو كه‌سی توشبوو به په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا، هاووڵاتییان له تاران نیگه‌رانن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ژمارەی تووشبوان و به ده‌مامكه‌وه ده‌گه‌ڕێن.
له شاری قوم كه نزیكه له تارانی پایته‌خته‌وه كۆنترۆڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ڤایرۆسه‌كه و دوو نه‌خۆشخانه ته‌رخانكراون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
له شاری قوم ده‌وامی قوتابخانه‌كان كه تا نیوه‌ڕۆ كرابوو به پشوو، ته‌واو كرانه پشوو.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ سێ هاووڵاتی دیكه‌ی ئێرانی كه یه‌كێكیان پزیشكه و له شاره‌كانی قوم و ئاراك به گومانی توشبوون به په‌تاكه خرابوونه ژێر چاره‌سه‌ره‌وه، دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وت تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س به ڤایرۆسەكه، به فه‌رمانی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی "ناوه‌ندی به‌رگرتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا" دامه‌زرا.
له‌و ناوه‌نده‌دا نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی، ناوخۆ، گه‌شت وگوزار و گواستنه‌وه به‌شدار ده‌بن.