Sarmand Hameed
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2020
هەولێر - AA
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) راگەیاند.
بافڵ تاڵەبانی نووسیوویەتی: "دەمەوێت پێتان رابگەیەنم، کە بەندەش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم و لە ئێستادا باری تەندروستیم جێگیرە".
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راشیگەیاندووە "وەک ھەر کەسێکی تر، خۆم کەرەنتینەکردووە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێدەکەم".
بافڵ تاڵەبانی داوای کردووە کە هەموومان پابەندی رێنماییەکان بن و نووسیوویەتی: "داواکارم لەھەمووانیش پابەندی رێنماییەکان بن و پێکەوە رێگربین لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتا جیھانییە و بەسەر ئەم دۆخەدا زاڵبین و دەست لەناودەستبین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ھەرێمەکەمان و خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان".
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت: "دووبارە سەلامەتی و تەندروستی باش بۆ ھەموولایەک دەخوازم و ھیوادارم پارێزراوبن و دووربن لەھەموو نەخۆشی و پەتایەک".