ئیزمیر
زانكۆیه‌كی به‌ریتانی له كارێكی هاوبه‌شی توێژینه‌وه‌ییدا تازه‌ترین سودی ئاوی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌ر خستووه .
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه خواردنه‌وه‌ی ئاو پێش هه‌ر كارێكی گرنگ ده‌بێنه هۆی چالاكتر كردنی مێشك .
له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه به هاوبه‌شی له نێواتن زانكۆی له‌نده‌نی ڕۆژهه‌ڵات و وێسته مینیسته‌ر ی به‌ریتانیدا ئه‌نجام دراوه بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته دوو تێستی جیاواز به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سی خۆبه‌خشدا ئه‌نجام درا .له‌یه‌كه‌م تێستدا دوای ئه‌وه‌ی كه رێگه‌به به‌شداربوانی تاقیكردنه‌وه‌كه درا به ئاره‌زوی خۆیان ئاو بخۆنهوهدوای ئه‌وه كۆمه‌ڵی تێتستی له شێوه‌ی پرسیاریان پێدرا تا شیكاری بكه‌ن . له تاقی كردنه‌وه‌ی دووه‌مدا ته‌نیا دوای خواردنه‌وه‌ی بڕی ئاوی پێویست پرسیاره‌كانی ناو تێستهكهیان شیكار كرد .
د.كارۆڵین ئهدمونس كه ئه‌نجامی تێسته‌كانی ئاشكرا كردباسی له‌وه كرد كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پێش تێسته‌كه 3 په‌رداخ ئاویان خواردۆته‌وه ده‌ركه‌وتووه كه كاردانه‌وه‌ی مێشكیان له سه‌دا 14 زیادی كردووه له‌كاتی شیكاری كردنی پرسیاره‌كانی نا تێستهكهدا. هه‌روه‌ك له رێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئاو هاوكات ده‌بێته هۆی به هێز كردنی یاده‌وه‌ری ووشه‌كان و یاده‌روه‌ری بینین و و تواناسازی بۆ فێربوون زیاد ده‌كات . هاوكات گرنگترین به‌شی توێژینه‌وه ده‌ری ده‌خات كه خواردنه‌وه‌ی ئاو له كاتی تینوێتیدا فه‌رمانه‌كانی مێشك كاراتر ده‌كات .هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه تینوێتی كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بارودۆی ڕۆحی كه‌سه‌كان دروست ده‌كات و مێشكی ئاڵۆز ده‌كات و كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر تواناسازی كه‌سی .