گەلپا تەگوجی
لە ھندۆراس کە وڵاتێکی ئەمریکای لاتینە جۆرە نەخۆشییەک بە ناوی (تای دانگ) سەری ھەڵداوە تای دانگ بەشێكە لە نەخۆشی مەلاریا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانگەیاندووە تا ئێستا ١٦ کەس بە ھۆی ئەو نەخۆشیەوە گیانیان لەدەستداوە.
پنێدا سیلڤادۆر وەزیری تەندروستیی ھندۆراس لە روونکردنەوەیەکدا راگەیاند: سەرباری ئەوەی کە حکومەتەكەیان رێوشوێنی گرتووەتە بەر بۆ تەشەنە نەسەندنی ئەو نەخۆشیە، بەڵام ١٦ کەس بەو ھۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
(پنێدا) بانگەوازی لەخەڵكی وڵاتەكەی كرد "ھەركەسێ نیشانەی (تا)كەی لێدەركەوت با فریای خۆی بکەوێ و سەردانی فەرمانگەكانی شارەوانی بكات".
بەھۆی ئەو نەخۆشیە گوازراوەوە ساڵی ٢٠١٠ لە ھیندۆراس ٨٣ کەس گیانیان لە دەستدا، ٦٦ کەسی دیكە ئەو پەتایان تووش ھاتبوو. حكومەتی ئەو وڵاتە راگەیاندووە ئێستا نزیكەی ١٢ ھەزار کەس گرفتاری ئەو نەخۆشیەن.
لە بەڕازیل لە ماوەی ٣ مانگ ٦٣٥ ھەزار و ١٦١ کەس بەو نەخۆشیە کەوتبوو و ١٠٨ کەس لەو نەخۆشانە گیانیان لە دەست دابوو.
نەخۆشی (تای دانگ) بە زۆری لەوەرزەكانی باران باریندا بڵاو دەبێتەوە، بە تایبەت لە نێوان مانگی حوزەیران و مانگی ئەیلوول بە پێی كەشو ھەوای ئەو وڵاتە.
پسپۆرەکان ئاماژە بەوە دەدەن بەرز بوونەوەی پلەی گەرما و بارینی بەفرو بارانی زۆر، دەبێتە ھۆی زیاد بوونی ئەو مێشێوولانەی کە ھەڵگری مەلاریا و دانگ دەگوازنەوە.