Rewa Mahmood Hasan
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
سلێمانی-AA
دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو نەخۆشخانەیەی تێدا دەمایەوە بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا، نوێژی جەنازەی لەسەر کرا و پاشانیش لە سلێمانی بەخاک سپێردرا.
ئێوارەی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠ پرشنگ رەشید بەکر هاوسەری جێگری سەرۆکی هەرێم شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە نەخۆشخانەی ئاسای شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.
هەمان شەو لە نێو تەکیەی تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە شاری سلێمانی نوێژی جەنازەی لەسەر کرا و دواتر بەرەو گۆڕستانی بەکرەجۆی نوێ بەڕێکرا.
بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکوومی و شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و خانەوادەکەی تەرمی ناوبراو بەخاک سپێردرا.