Zana Natık Kerem
24 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2022
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٧٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەنێویاندا، ٣٨ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و چوار کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە لەنێویاندا، یەک کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کە لە پارێزگای سلێمانی بووە، ھەروەھا ھەزار و شەش کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لەنێویاندا، ٢٢٠ کەس لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان.
ھەروەھا باس لەوەیش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣١٧ ھەزار و ١٢٨ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٥ ھەزار و ١٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٧٧ ھەزار و ١٢٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٠ ھەزار و ٦٠٢ کەس لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لەنێویاندا، ٥٧٩ لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کە لە پارێزگای سلێمانی بوون و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٢٦٥ ھەزار و ٥٠١ کەس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە