ئەنقەرە
پڕۆفیسۆر د.كه‌ریم چاخلی به‌رپرسی نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی (فێركاری و لێكۆڵینه‌وه‌ی نموونه‌یی ئه‌نقه‌ره) ئاشكرایكرد نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ نه‌خۆشێك ئه‌نجامداوه كه یه‌كه‌مجاره نه‌شته‌رگه‌ریی له‌و جۆره ئه‌نجام بده‌ن.
چاخلی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ گوتی" نه‌خۆشه‌كه دووچاری (ته‌شه‌نه‌كردنی هه‌وكردن له‌ده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی هه‌بوو. به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بۆ ئاماده‌كردنی نه‌خۆش ده‌ماری ڕان و شاده‌ماری چه‌پی نه‌خۆشه‌كه به شه‌به‌كه كرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه شه‌كره‌شی هه‌بوو دوای حه‌فته‌یه‌ك ده‌ماره‌كانی گۆڕدران".
زیاتر گوتی"له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووین وا بتوانین (بای پاس)هكه ئه‌نجام بده‌ین. ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه كێبه‌ركێیه‌ك بوو له‌گه‌ڵ كات ئه‌نجامماندا چونكه بای پاسه‌كانی دیكه‌مان له‌ده‌ستده‌دا. سێ ده‌مارو چه‌ند لقێكی ئه‌و ده‌مارانه گیرابوون. لهئاساییدا ته‌نیا ده‌ماره سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی بۆ ده‌كرێ به‌ڵام ئێمه توانیمان بۆ لقه‌كانیش ئه‌نجامبده‌ین".
به‌رپرسی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه‌ی نمونه‌یی ئه‌نقه‌ره هه‌روه‌ها رایگه‌یاند به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م نشته‌رگه‌رییه گه‌وره‌یه توانیمان تۆمارێكی سه‌رنج راكێش بخه‌ینه سه‌ر تۆماری رێكۆرده جیهانییه‌كان.