هه‌ولێر
له چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه گشتییه‌كانی شاری هه‌ولێر هاوڵاتیانی سوری خێمه‌و چادریان هه‌ڵداوه. پارێزگاری شاره‌كه‌ش ده‌ڵێت كهمپێمان "بۆ" دروستكردوون.
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر به (ئه‌نادۆڵ)ی راگه‌یاند "بریاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هاوكاری و كۆمه‌كی كوردانی رۆژئاوا‌و و خه‌ڵكی سوریا، ته‌نیا كردنه‌وه‌ی كه‌مپی (دۆمیز) بووه له پارێزگای دهۆك به‌ڵام به حوكمی ئه‌وه‌ی رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ی ئاواره‌كانی سوریا له كوردستان زۆر ده‌بن. حكومه‌تی هه‌رێم بریاریدا كه‌مپێكی تری نوێ بۆ ئه‌و ئاوارانه بكاته‌وه".
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی "له شاری هه‌ولێر له سه‌رووی 35 هه‌زار هاوڵاتی سوری هه‌نه بۆیه له‌گه‌ڵ ریكخراوی (UNCRیوئێن سی ئاڕ) گفتوگۆمانكرد بیر له‌وه‌كرایه‌وه له هه‌ولێر و سلێمانیش كه‌مپی تر بكرێته‌وه".
ئه‌و كهمپهر له هه‌ولێر بۆ ئاواره‌كانی سوری دروستكراوه، ده‌كه‌وێته سه‌ر ناحیه‌ی داره‌شه‌كران، له‌سه‌ر ئیداره‌ی هه‌ولێر كه جێگای 35 هه‌زاركه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
نه‌وزاد هادی وتی "هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ كه‌مپه‌كه كراوه. له قۆناغی یه‌كه‌مدا جێگای 10 هه‌زار كه‌س ده‌گرێته‌وه، قۆناغه‌كانی تریش 20 هه‌زار كه‌سی تر ده‌برێته ئه‌وێ".
پارێزگاری هه‌ولێر وتیشی "پێشبینی ده‌كه‌ین به‌رله جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ئه‌و خێزانانه‌ی له شه‌قامه‌كاندا خێمه‌و چادریان هه‌ڵداوه بگوزارێنه‌وه، بۆ ناو ئه‌و كه‌مپه چونكه ژیانیان خراپه".
سه‌باره‌ت به فرسه‌تی كاركردن بۆ ئاواره‌كانی سوریا پارێزگاری هه‌ولێر وتی "ئه‌و هاوڵاتیانه توانای كاركردنیان هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌رێگای نوسینگهیهكهوه هه‌لی كاریان بۆ رێكبخرێت".