Hawkar Yaseen
17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٢١٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١١٥ تووشبوو، ٣٥ لە هەولێر، ٥٦ لە سلێمانی و نۆ کەسیش لە گەرمیان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٧٢ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٢٢ کەس، ١١ کەس لە سلێمانی، ١١٧ کەس لە دهۆک، ١٧ کەس لە گەرمیان و لە هەڵەبجەش پێنج کەس چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە دهۆک، دوو کەس لە سلێمانی، دوو کەس لە هەولێر و یەک کەسیش لە راپەڕین.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٨٨٤ هەزار و ١١٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠١ هەزار و ١٧٢ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٥ هەزار و ٨٦٤ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣١ هەزار و ٩٨٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٣٢٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.