17 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2020
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "گرنگی به یه‌كێتیی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌ده‌ین. له چوارچێوه‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌یدا، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر جۆره رۆڵ بینینێك".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.
ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، رایگه‌یاند: "گرنگی به یه‌كێتیی سیاسیی و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌ده‌ین. له چوارچێوه‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌یدا، ئاماده‌ین بۆ هه‌ر جۆره رۆڵ بینینێك. بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان مه‌زهه‌ب و نه‌ژاددا، سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق به برای ره‌سه‌نی خۆمان ده‌زانین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ به‌ڕێز كازمی، بڕیارماندا به درێژه‌دان به خه‌باتمان دژی دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی داعش، په‌كه‌كه و فه‌تۆ" و دواتر گوتی:
"بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان مه‌زهه‌ب و نه‌ژاددا، سه‌رجه‌م گه‌لی عێراق به برای ره‌سه‌نی خۆمان ده‌زانین. نه له ئایندهی توركیا، نه هی عێراق و نه هی سووریادا، هه‌رگیز جێگه‌ی تیرۆری جووداییخواز نابێته‌وه. ناوچه‌كه‌مان ناتوانێت به خۆشگوزه‌رانی بگات به‌ر له‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی سه‌ری تیرۆر پاندهكاتهوه".
- "خوازیارین نه‌وتی كه‌ركووك سه‌رله‌نوێ پێشكه‌شی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت"
سه‌ركۆماری توركیا، رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌بینین كه بە ئاسانى ده‌توانین بگه‌ینه ئامانجمان كه بریتییه له قه‌باره‌ی بازرگانی ٢٠ ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ عێراقدا. خوازیارین له‌رێگه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه‌ی كه داعش تێكی شكاندبوو، نه‌وتی كه‌ركووك سه‌رله‌نوێ و به بڕێكی زیاتر پێشكه‌شی بازاڕه‌كانی جیهان بكرێت. پشتیوان به خوا، له زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ستراتیژییمان له عێراق ده‌كه‌ین، سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ین".
هه‌ر له میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی رایگه‌یاند: "توركیا له روانگه‌ی ئێمه‌وه، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه وڵاتێكی گرنگه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌كێكه له گرنترین هاوبه‌شه ئابوورییه‌كانمان. ئه‌و وێرانكارییه‌ی داعش جێیهێشتووه، ده‌توانین له‌رێگه‌ی ئه‌و هاریكارییه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌یكه‌ین، بنیادی بنێینه‌وه".
لینکی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە:
https://www.aa.com.tr/tr/live?id=56