Hawkar Yaseen
21 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا سەبارەت بە پەتای کۆرۆنا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٥١ تووشبوو، ٥٩ لە سلێمانی، ٤٤ لە دهۆک، ٢١ لە گەرمیان، ١٢ کەس لە راپەرین و شەش کەسیش لە هەڵەبجە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٢٠ کەس، ١٠٩ کەس لە دهۆک، ٥٩ کەس لە سلێمانی، ١١ لە گەرمیان هەشت کەس لە راپەڕین و هەشتیش لە هەڵەبجە.
بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە، شەش لە سلێمانی، شەش لە هەولێر، چوار کەس لە دهۆک و یەک کەسیش لە گەرمیان.
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٤٧٩ هەزار و ٨٧١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، ٣٧٢ هەزار و ١٢٥ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، ٣٥٨ هەزار و ٦٤٢ کەس چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و ٧٠٩ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها تا ئێستا شەش هەزار و ٧٧٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.