Zana Natık Kerem
22 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٠٥ کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، ٥٨٤ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا باس لەوەش کراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٧٤ ھەزار و ٤١٩ کەس و لەو ژمارەیەش ٢٣ ھەزار و ٦٦٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٣٣ ھەزار و ١٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، ھەروەھا ئەوەیشی خستووەتە روو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣ ھەزار و ٩١٥ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژەی بەوەیش داوە کە تا ئێستا، شەش ملیۆن و ٩٩١ ھەزار و ٥٨٤ کەس دۆزی یەکەم و دووەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.