Fakhradin Ibrahim Mohammad
26 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2020
هه‌ولێر - AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند کە سێ كه‌سی دیكه له هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بوون.
له راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن".
به‌و پێیه ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گه‌یشتووه‌ته ١٠٣ كه‌س كه له‌و ژماره‌یه ٢٧ كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.