Heman Hussein Yaseen
08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2020
هه‌ولێر- AA
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ش تووشبووی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگه‌یاند.
له راگه‌یەندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراواندا، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری ھەولێر دەستنیشانکراون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه کە شه‌ش تووشبووه‌كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن كه بریتیین له دایک و باوک و منداڵەکانیان کە دوو کوڕ و دوو کچن و نیشتەجێی گەڕەکی مامۆستایانن و بەرکەوتەی تووشبووەکانی پرسەکانی گەڕەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
به‌مه‌ش كۆی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ٣٠٩ حاڵەت له‌و ژماره‌یه‌ش؛ ١٥٨ حاڵه‌ت له هه‌ولێر، ١١٦ حاڵه‌ت له سلێمانی، ١٥ حاڵه‌ت له دهۆك و ٢٠ حاڵه‌تیش له هه‌ڵه‌بجه.