Cemal Sargati
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2017
سلێمانى-AA
وه‌زیرى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید له‌میانى به‌شداریكردنى له مه‌راسیمى به‌خشینى خه‌ڵات به پزیشكان و کارمەندانی فریاگوزارى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند "خۆشحاڵین به‌وه‌ى كه توانراوه مه‌راسیمێكى ریزڵینان بۆ ئه‌م كارمه‌ند و دكتۆرانه ئه‌نجام بدرێت كه له پاى ماندوبوونیان توانیویانه خزمه‌تێكى به‌رچاوى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان و شارى سلێمانى بكه‌ن".
گوتیشی: "خۆشحاڵین به‌وه‌ى کە خه‌ریكه له‌م قه‌یرانه رزگارمان ده‌بێت. وەک وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك بۆ بابه‌تى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى. كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى زیاتر له 30 ووڵات كرد كه نوێنه‌رى یهكێتىی ئه‌ورووپا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان تیایدا ئاماده‌بوون بۆ بابه‌تى دابینكردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كه ئه‌وانیش پاڵپشتیان كردین له دابینكردنى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى".
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشیگه‌یاند "ماوه‌ى سێ ساڵه زیاتر له یەک ملیۆن و 800 هه‌زار ئاواره داڵدهدهین، ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌و ئاوارانه نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه‌ى ته‌ندروستی هه‌رێم به‌كارده‌هێنن، نه‌خۆشه‌كانى خۆمان نه‌خۆشخانه‌كان به‌كار ناهێنن، ئه‌و ئاوارانه 17% له كه‌مپدان 83% ئاواره‌كان له شاره‌كاندا نیشته‌جێن سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كانى ته‌ندروستیان بۆ دابین كراوه، هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌بێت پاره‌بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌ڵام ئاواره‌كان هیچ بڕه پاریهكیان لێ وه‌رناگیرێت".
رێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید گوتی: "نه‌خۆشخانه‌كانى خۆمان پێویستىان به ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى و خزمه‌تگوزارى هه‌یه و ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌شه ده‌رمانى هه‌رێمى كوردستان ببڕێت ئه‌وا گرفتى ترمان بۆ دروست ده‌بێت، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تى دارایى بڕى ئه‌و بوودجهیهى كه بۆ ده‌رمان و پێداویستى پزیشگى دابینكردووه زیاد بكات".
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى چاودێرى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى له مه‌راسیمێكدا خه‌ڵاتى رێزلێنان به‌خشرایه 30 پزیشك و فریاگوزارى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى.