Hemn Baban
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دکتۆر فوئاد حوسێن له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه‌كرد كه پێ ناچێت ئه‌مساڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مسعود بارزانی سه‌ردانی ئێران بكات و رایگەیاند "داوهتنامهكه هێشتا هه‌یه و پێ ده‌چێت له‌كاتێكی تر ئه‌و سه‌ردانه بكرێت نه‌ك له ئه‌مساڵدا".
سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دکتۆر فوئاد حوسێن لەوبارەوە گوتی: "باوه‌ڕناكه‌م ئه‌مساڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئێران بكات، چونكه ئه‌مساڵ ته‌واوبوو، به‌ڵام هێشتا بانگهێشتنامه‌كه هه‌ر هه‌یه، ئه‌وه‌ی هه‌یه كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه".
سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی گرووپی چه‌كداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی كه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا دوێنی چوارشه‌ممه رایگه‌یاندبوو ده‌بێت كورد سنووری بۆ دابنرێت و دوای نه‌مانی داعش كورد مه‌ترسیین بۆ سه‌ر عێراق، دکتۆر فوئاد حوسێن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌و قسانه‌ی كردبوو، دوێنی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌وان په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردین و گوتییان ئه‌و قسانه وا نییه و ئه‌وان باوه‌ڕیان به مافی كورد هه‌یه و به مافی چاره‌نووسی كورد، به‌ڵام به گشتی ئه‌و قسانه قبووڵ كرا‌و نییه لای ئێمه".