قەیسەری
پرۆفیسۆر د.نەریمان ئینانچ، سەرۆکی بەشی خۆراک و یەکینەی تەندروستی لە زانکۆی (نوح ناجی یازگان) لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، کە خواردنی گۆشت لەو ڕۆژانەدا زیاد دەکات، داوا دەکات بەمەبەستی کەمکردنەوەی زیانەکانی گۆشت دەبێ برێکی زۆر لەو سەوزانە بخۆرێن کە مادەی ڤیتامین C یان تێدایە، ھەروەھا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییە خراپەکانی گۆشت لەسەر تەندروستی، دەبێ ئاگاداریی چۆنێتی بڕین و ھەڵگرتن و لێنانی بن.
د. نەریمان گوتی "زۆر گرنگە ئاگاداری لێنانی گۆشت بین، کۆڵاندنی گۆشت زۆر گرنگ و باشترە وەک لە سوور کردنەوە یان بڕژاندنی. بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی لەکاتی برژاندنیدا دەبێ گۆشت لە کاتی برژاندیدا لانی کەم ١٥ سم لە ئاگرەکەوە دووربێ".
ھەروەھا گوتی "دەبێ لەگەڵ خواردنی گۆشتدا سەوزەیەکی زۆر بخورێ بەتایبەت ئەوانەی کە ڤیتامین C یان تێدایە، ئەویش لەبەر ئەوەی کە ئەو جۆر ڤیتامینە یاریدەدەرێکی باشە بۆ توانەوەی مادەی ئاسن کە لە ناو گۆشتدا ھەیە".
لەلایەکی دیکە پرۆفیسۆر د.حەسەن یەتیم مامۆستا لەبەشی ئەندزیاری خۆراک لە زانکۆی ئەرجیس باس لەوە دەکا چەندە گۆشت لەشوێنی سارد ھەڵبگیرێ، ئەوەندە تامی خۆشتر دەبێ و باشترە بۆ سەرتەندروستی.
یەتیم گوتی " کاتێ گۆشت لە ناو سەلاجەدا ھەڵدەگیرێ بۆماوەیەکی زۆرتر، ئەوا ھەندێک ئەنزیمی باشتر دەردەکات کە کاری خاوبوونەوەی ئاسانتر دەکات، ھاوکات ھەندێک مادەی ئارۆمای وا دەردەکات تامو بۆی گۆشتەکە خۆشتر و بەتامتر دەکا".