بیتلیس
پسپۆری نەخۆشیەکانی دڵ لە نەخۆشخانەی بیتلیس (یاڵچن وەلیبەی) باسی لەوە کرد نەخوشێک بەناوی (محمەد عەلی) دوای وەستانی دڵی بۆ نیو کاتژمێر، ئەوان مەساجی دڵیان بۆ کردوە و پیلیان بۆ دڵی داناوە و لە ئاکامدا دڵی نەخۆشەکە کەوتۆتەوە کار و بۆ زیاتر جێگیرکردنی بارودۆخەکەشی رەوانەی بەشی تایبەت کرا.
محەمەد عەلی نەخۆشیش کە دڵی لە لێدان کەوتبوو، باسی لە ھەوڵو ماندووبوونی دکتۆرەکان کرد و سوپاسی ھەموویانی کرد کە بەھۆی ئەو دکتۆرانەوە ژیانی بۆ گەڕاوەتەوە.