Hawkar Yaseen
01 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2020
هەولێر AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا، ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٨٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارە لە دهۆک بووە بە ١٧٠ تووشبوو، ٩١ لە هەولێر، ٩٣ لە سلێمانی، ٢٠ لە گەرمیان، یەک کەس لە راپەڕین و لە پارێزگای هەڵەبجەیش ١٤ تووشبوو تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٢٥ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ١٤٠ کەس، ١١٧ کەس لە هەولێر، ٢٠ کەس لە سلێمانی، ٤٣ کەس لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە هەڵەبجە چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ١٠ کەس لە سلێمانی، پێنج کەس لە هەولێر، پێنج کەس لە دهۆک، یەک کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، ٨٢٠ هەزار و ٢٠١ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٩٧ هەزار و پێنج حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.
لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٦٠ هەزار و ٦٨٨ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣٣ هەزار و ١٤٨ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
تا ئێستا سێ هەزار و ١٦٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.