Zana Natık Kerem
02 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2020
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، کۆی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لەسەرتاسەری عێراق بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ١١ ھەزار و ١٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانییانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ دوو ھەزار و ٤١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٥١ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
باس لەوەیش کراوە کە ھەر لەو ماوەیەدا، دوو ھەزار و ٩٩٥ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاکبوونەتەوە.
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەیشداوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق، گەیشتووەتە ٤٧٨ ھەزار و ٧٠١ کەس و لەو ژمارەیەش ١١ ھەزار و ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٤٠٥ ھەزار و ٧٧٧ی دیکەیش چاکبوونەتەوە.