Sarmand Hameed
14 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ههزار و ١٥٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی ١٠ ھەزار و ١٣٢ پشکنین، ههزار و ١٥٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ١٩٧ حاڵەت، سلێمانی ٣٥٣ حاڵەت، دھۆک ٥٤١ حاڵەت، ههڵهبجه نۆ حاڵهت و گهرمیان ٥٩ حاڵهت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٧ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، چوار حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و نۆ حاڵهت له پارێزگای دهۆك بووە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٨٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٣٥ ھەزار و ٨١٥ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٨٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە.