Heman Hussein Yaseen
22 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه كه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی هه‌شت هه‌زار و ٢٣ پشکنین، هه‌زار و ٢٢٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە: لە ھەولێر ٤١٩ حاڵەت، سلێمانی ٤٨٨ حاڵەت، دھۆک ٢٣٣ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه ١٠ حاڵه‌ت، گه‌رمیان ٥٨ حاڵه‌ت و راپه‌ڕین ١٢ حاڵه‌ت تۆماركراون.
وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ٢٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵه‌ت له پارێزگای هه‌ولێر، هه‌شت حاڵه‌ت له پارێزگای سلێمانی و، ١٠ حاڵه‌ت له پارێزگای دهۆك بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٠٩ ھەزار و ٢٢٠ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٦٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.