Heman Hussein Yaseen
16 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوكردووه و رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٣٦٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و دوو هەزار و ٩٢٣ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای ئەنجامدانی ١٤ هەزار و حەفت پشکنین لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دەرکەوتووە کە دوو هەزار و ٣٦٢ کەس تووش ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە زۆرترین ژمارەیان لە سڵیمانی بووە بە هەزار و ١٤ کەس، دھۆک ٦٨٧ کەس، ھەولێر ٤٨٨ کەس، گەرمیان ٩٧ کەس، هەڵەبجە ٦٠ کەس و راپەڕین ١٦ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بەجۆرێک هەشت حاڵهت له پارێزگای ههولێر، شەش حاڵهت له پارێزگای دهۆك، چوار حاڵهت له پارێزگای سلێمانی و دوو حاڵهت له پارێزگای ههڵهبجه بووه.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا، ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٢٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان هەروەها باسی لەوەکردووە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا، گەیشتووەتە ٢٦٩ ھەزار و ١٨٤ حاڵەت و لەو ژمارەیەش پێنج ھەزار و ٧٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.